كوردیو
بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پێنجەم بەشەخۆراک لە سەبەتەی خۆراک دابەشی سەر هاووڵاتییان بكرێت، وەزیری بازرگانیی عێراقیش دەڵێت،"هەموو مادەکانی خۆراک بە تەواوی و بەبێ دواکەوتن دەدرێت".
عەلا جبوری، وەزیری بازرگانیی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،"ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 26-6-2022، پێنجەم بەشەخۆراک لە سەبەتەی خۆراکی ساڵی 2022 دەگاتە بەغدا و پارێزگاکانی دیكە".
ئاماژەی بەوەشداوە،"هەموو مادەکانی خۆراک بە تەواوی و بەبێ دواکەوتن و لە یەک کاتدا بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکرێت،لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو خۆراک دەدرێتە بریکارەکان و دەبێ ڕاستەوخۆ بەسەر هاوڵاتییان دابەش بکرێت".