كوردیو
بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراق بۆ پڕکردنەوەی شوێنی پەرلەمانتارانی کوتلەی سەدر بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-6-2022 پەرلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە و بڕیارە لەسەر داوای سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە، گەورەترین دەرنەچووەکانی دوای پەرلەمانتارەکانی رەوتی سەدر، لە بازنەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئامادەی کۆبوونەوەکە بن، بۆ ئەوەی متمانەیان پێبدرێت و ببنە جێگرەوەی پەرلەمانتارەکانی رەوتی سەدر، کە بەشی زۆریان لە پێکهاتەی شیعەن.
رۆژی سێشەممەی رابردوو سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، لەسەر بنەمای ماددەی 58 خاڵی یەکەم لە دەستوور، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەمڕۆی دیاریکرد، کە بڕیارە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.