نرخی نەوت لە بەرزیدا ماوەتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی نەوت لە بەرزیدا ماوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی، لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دابەزینێكی كەمی بەخۆیەوە بینی.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 109 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 104 دۆلارو 90 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

جێی باسە، لەماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە زیاتر لە 130 دۆلار و دواتریش دابەزییەوە خوارەوە بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لەبەرزیدایە و بەردەوام لە سەرووی100 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هه‌واڵی گرنگ