نەتەوە یەکگرتوەکان وەڵامی داواکارییەکی حکومەتی تاڵیبان دەداتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەتەوە یەکگرتوەکان وەڵامی داواکارییەکی حکومەتی تاڵیبان دەداتەوە

 دوای ئەوەی دوێنێ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.1 پلە به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێختەر چەند ناوچەیەکی ئەفغانستانی هەژاند، نوێنەری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان لەو وڵاتە رایگەیاند، لەسەر داوای حکومەتی تاڵیبان، داوای دابینکردنی 15 ملیۆن دۆلاریان وەک هاوکاری بەپەلە کردوە.

لەمبارەیەوە رامز ئەکبەرۆڤ، نوێنەری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان لە ئەفغانستان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، داوای دابینکردنی 15 ملیۆن دۆلاریان وەک هاوکاری بەپەلە بۆ زیانپێگەیشتوانی بومەلەرزەی ئەفغانستان کردوە و ئەگەر بەپەلە هاوکاری نەگات، مەترسی بڵاوبونەوەی چەندین نەخۆشی دەکرێت.

رۆژی رابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی رێکختەر و قوڵایی 10 کیلۆمەتر پارێزگای پاکتیکای لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان هەژاند. تاوەکو ئێستا لانیکەم 1000 کەس بەهۆیەوە مردون و سەدانی دیکەش برینداربون.

جێی ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ حکومەتی تاڵیبان بە فەرمی داوای هاوكاری به‌په‌له‌ی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد و رایگەیاند، بە تەنها ناتوانن فریاگوزاری بۆ هەمو هاوڵاتیان پێشکەش بکەن، بۆیە داوا دەکەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکارییان بکات.

بومەلەرزەکە دۆخی ئەفغانستانی زیاتر نالەبار کردوە کە گیرۆدەی چەندین قەیران بوە، بە گەڕانەوەی تاڵیبانیش لە ئابی 2021 قەیرانەکان قوڵتربون کاتێک زۆربەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەفغانستانیان بەجێهێشت.

هه‌واڵی گرنگ