شازادەی جێنشینی کوەیت ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و داوای ھەڵبژاردنی گشتی دەکات.
شێخ مەشعەل ئەحمەد سەباح شازادەی جێنشینی کوەیت ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و دوپاتیکردەوە پابەندی دەستور دەبن و گۆرانکاری تێدا ناکەن، داواشی کرد ھەڵبژاردنێکی گشتی ئەنجام بدرێت.
شازادەی جێنشینی کوەیت باسی لەوەش کرد کە لە ھەموو لایەکەوە مەترسی لەسەر کوەیت ھەیە و پێویستە ھەمووان لە دەوری میری وڵاتەکە کۆببەوە و ھاوڵاتیان بە باشی نوێنەرەکانیان ھەڵبژێرن