كوردیو
وەزارەتی كارەبای هەرێم كۆتاییهاتنی لێخۆشبوونی 15%ـی كرێی كارەبای ڕاگەیاند و دەشڵێت،"بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە دووبارە ناكرێتەوە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-6-2022 وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،" لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاوبەشانەی قەرزاری كرێی كارەبا بوون بەدرێژایی 6 مانگی رابردوو چەند جارێك ماوەی لێخۆشبوونی لە 15%ی كرێی كارەبای درێژكردەوە".
ئاماژەی بەوەشداوە،"لە ئێستادا ئەو لێخۆشبوونە كۆتایی هاتووە و بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە دووبارە ناكرێتەوە، بۆیە وەزارەتی كارەبا ئەو هاوبەشانەی ئاگادار دەكاتەوە كە قەرزاری كرێی كارەبان كرێی كارەباكەیان بدەن".