لەمبارەیەوە راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاوی كردەوە هاوڕێ ئەمین- سەرۆکی لیژنەی کۆگای لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاندوە: لە چوارچێوەی سەردان و بەدواداچونەکانمان سەردانی کۆگای بیکۆمان کرد، دەرکەوت تێیدا لەگەڵ ئامێری کارەباییدا بڕی دەیان تۆن موادی خۆراکی وەکو (برنج، رۆن، فاسۆلیا، پاقلە، نیسک، نۆک، کشمیش) هەڵگیراوە و بەشێوەیەکی ناتەندروست دانراون و پاشماوەیەکی زۆری قرتێنەرەکانی وەکو مشک و جرجی تێدایە کە ناکرێت لە کۆگادا هەبن.
وتویەتیشی: لەگەڵ ئەوەدا هیچ ئامێرێکی فێنککەرەوە و هەواکێشی نییە و پلەی گەرمی ناو کۆگاکە بەرزەو بۆ هەڵگرتنی خۆراک شیاو نییە.
لای خۆیەوە دیار جەمال- ئەندامی لیژنەی باڵا رایگەیاند لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئەو کۆگایە داخرا تا ئەوکاتەی پابەندی رێنماییەکان دەبێت و نمونەی خۆراکەکانیش دەنێرین بۆ پشکنین، ئەگەر لەپشکنین دەرنەچوون تەواوی خۆراکەکان تەلەف دەکرێن.