سلێمانی.. ئێستا بەنزینخانەی زیاتر هەیە کە بەنزینی ٦٩٠ دیناری دابەش دەکەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی.. ئێستا بەنزینخانەی زیاتر هەیە کە بەنزینی ٦٩٠ دیناری دابەش دەکەن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی سلێمانی ژماره‌ی ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی كه‌ بەنزینی ٦٩٠ دیناری بۆ شۆفێرانی تاكسی و پاس دابین ده‌كه‌ن ئاشکراکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢، نرخی بەنزین بە ٦٩٠ دینار دەبێت، بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی.

هاوکات ئەم بەنزینە تایبەتە بە شۆفێرانی پاس و تەکسی وە تەنها لە وێستگەکانی هەڵەبجە تانجەرۆ، مژدە، برایەتی هەمیشەیی و پێشەوا دابەش دەکرێت وە  وێستگه‌ی تاسڵوجە بۆ پاسەکان.

شایەنی باسە ئەوەشیان خستەڕوو، "بەنزین لە وێستگەی کازیوە دابەشدەکرێت بۆ تاکسیەکانی دەرەوەی شار، هەروەها لە کەلار و ڕانیە، بە ٦٩٠ دینارە".

هه‌واڵی گرنگ