پیاوێک بە گومانی کوشتنی هاوەڵەکەی لەلایەن پۆلیسی کەرکووکەوە دەستبەسەر دەکرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پیاوێک بە گومانی کوشتنی هاوەڵەکەی لەلایەن پۆلیسی کەرکووکەوە دەستبەسەر دەکرێت

ئەمڕۆ پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو تەرمی گەنجێک لە سەنتەری کەرکووک دۆزرایەوە، وە تۆمەتبارەکە دانی بەوەدانا کە لە کاتی ناکۆکیدا هاوەڵەکەی کوشتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیس لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

هاوکات تۆمەتبارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ناکۆکییان هەبووە کە بووەتە هۆی ڕووداوەکە و لەو کاتەدا "سەرخۆش بووە".

شایەنی باسە شەوی ڕابردوو تەرمی گەنجێک لە لیوای ١٦ـی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی لە ناوەڕاستی کەرکووک دۆزرایەوە.

هه‌واڵی گرنگ