دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق کۆتایی هات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق کۆتایی هات

دوای سوێندخواردنی نوێنەرانی فراکسیۆنی سەدر،کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا.

بەمەبەستی سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی نوێ لەجێی پەرلەمانتارەكانی پێشووی فراكسیۆنی سەدر بگرێتەوە، دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبەرچاوی ٢٠٢ ئەندام بەڕێوەچوو.

هەروەها دوابەدوای سوێندخواردنی ٦٤ جێگری پەرلەمانتار، فراکسیۆنەکان یاداشتێکیان خوێندەوە و داوای خێرا پێکهێنانی حکومەتی عێراقیان کرد.

هاوکات جگە لەوەش داوایان كرد كە حكومەتی ناوەندی و هەرێمی كوردستان كار لەسەر ناكۆكییەكانیان بكەن و یاسای نەوت و غاز دەربكەن.

شایەنی باسە دانیشتنەكە بە ئامادەبوونی سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان، سوننەكان و چێوەی هەماهەنگی ئەنجامدرا.

هه‌واڵی گرنگ