بەپێی زانیارییەكانی ئەندامێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە ١٠٠ واژۆ كۆكراوەتەوە بۆ كەمكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی.
عودەی عەواد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بانگەشەی ئەوەی كرد كە یاداشتێكی بۆ چارەسەركردنی پرسی دابەزینی بەهای دۆلار بە پشتبەستن بە مادەكانی (٦١-٧-ج)ی دەستووری عێراق و (٥٦) لە پەیڕەوی ناوخۆی عێراق داڕشتووە.
ڕوونیشی كردەوە كە زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر یاداشتەكە كردووە.
شایەنی باسە ئه‌و په‌رله‌مانتاره كێشه ئابوورییه‌كانی ئه‌م وڵاته و دابه‌زینی به‌های دراوه‌كه و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی عێراقی به هۆكاری ئه‌و پێشنیازه هێناوه‌ته‌وه.