" پارتی سێ مەرجی تری بۆ بەشداری كردن لە حكومەت هەیە"
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

" پارتی سێ مەرجی تری بۆ بەشداری كردن لە حكومەت هەیە"

سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای كرد، پارتی چەند مەرجێكی بۆ بەشداری كردن لە حكومەتی داهاتووی عیراق بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی داناوە، لەنێویشیاندا جێبەجێنەكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مەلەفی نەوت و غازی هەرێم و كاندید نەكردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی "بغداد الیوم" لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان 6 مەرجی سەرەكی هەیە بۆ دەستكردن بە گفتوگۆ لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی و بەشداری كردن لە حكومەتی نوێ.

هاوكات بەپێی وتەی سەرچاوەكە، یەكێك لە مەرجەكان جێبەجێ نەكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵییە تایبەت بە مەلەفی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت و غازی هەرێم، هەروەها مەرجێكی تر بەردەوامی ناردنی 200 ملیار دینارەكەیە.

ئاماژە بەوەشكراوە كە یەكێك لە مەرجە سەرەكییەكانی تری پارتی بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەیە كە رازی نەبن بە بە كاندید كردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق.

سەبارەت بە 3 مەرجەكەی تر، پێشتر فراكسیۆنی پارتی رایگەیاندبوو كە ئەگەر لایەنی بەرامبەر پابەندبن بە مەبدەئەكانی "تەوافوق" و "هاوبەشی" و "باڵانس" ئەوا بەشداری لە حكومەتی داهاتوو دەكەن.

هه‌واڵی گرنگ