بە وێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی سه‌خت برینداربوونی حەوت کەسی لێكه‌وته‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بە وێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی سه‌خت برینداربوونی حەوت کەسی لێكه‌وته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر رێگای گوندی قاسماغەی سنوری گەرمیان بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە، حەوت کەس برینداربوون کە چواریان منداڵن.
 
ئەمڕۆ پێنج شەممە 23 حوزه‌یرانی 2022 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، رووداوەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای گوندی قاسماغە - کەلار لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری نیسان ئەڵتیما و ئۆتۆمبێلێکی دیکەی پیکاب نیساندا روویداوە و بووەتە هۆی برینداربوونی حەوت کەس.
 
ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، رووداوەکە بەشێوەیەک بووە، هەردوو ئۆتۆمبێلکە بە ئاڕاستەی کەلار بۆ سەر رێگای پشتێنەی شار چوون، پێش ئەوەی بگەنە سەر رێگای سەرەکی ئەڵتیماکە خۆی بە پیکابەکەدا داوە و بەوهۆیەوە لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە پێنج کەس بریندار بووە و لە پیکابەکەش دوو کەس برینداربوون.

هه‌روه‌ها باس لەوەشکراوە، سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردوە.

رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بە یەکێک لە هۆکارەکانی گیانلەدەستدان و برینداربوونی هاوڵاتییان دادەنرێن و بەشێک لە هاوڵاتیان باس لەوە دەکەن هۆکارەکەی خراپی شەقامەکان و رێگەوبانەکانە

May be an image of 1 person and road

May be an image of 4 people and road

May be an image of 1 person, standing and road

May be an image of 1 person and road

May be an image of 2 people and road

هه‌واڵی گرنگ