وەزارەتی پەروەردە ڕێکارەکانی وەرگرتنی بڕوانامەی خوێندنی بۆ بەکالۆریۆس ڕاگەیاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی پەروەردە ڕێکارەکانی وەرگرتنی بڕوانامەی خوێندنی بۆ بەکالۆریۆس ڕاگەیاند

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی پەروەردەی عێڕاق رایگەیاند، چۆن مامۆستایان دەتوانن مۆڵەت وەربگرن بۆ تەواوکردنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتەکە دەڵێت: "میکانیزمی پێشکەشکردن بریتییە لە داخڵکردنی زانیارییەکانی ئەو مامۆستایەی کە ئارەزووی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن دەکات لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی مۆڵەتی خوێندنی وەزارەتەکەوە".

ڕوونیشی كردەوە كە داواكار دەچێتە ناو كەناڵەكە و لەڕێگەی بەشی مامۆستایانەوە بەشێك لە زانیاریەكانی خۆی داخڵ دەكات بۆ ئەوەی پشتڕاستی ئەو زانیاریانە بكرێت كە لەلایەن ئێمەوە داخڵ كراوە، هەروەها ئەگەر هەڵەیەك لە زانیاریەكاندا هەبوو ئەوا مامۆستا پێداچوونەوە بە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان دەكات (پەیوەندی ڕۆشنبیری/ مۆڵەتی سەرەتایی) ئەگەر زانیاریەکان دروست بن، بەبێ دەستێوەردانی وەزارەت و بەپێی شارەزایی پێویست دەخرێتە ناو بژاردەکانیەوە.

شایەنی باسە ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوا وادەی فۆڕمی کاندیدکردن کۆتایی هاتنی ڕۆژی دەوامی فەرمییە لە (ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ـی تەمموزی ٢٠٢٢)، هەر فۆڕمێک لە دوای ئەو بەروارەوە وەربگیرێت پشتگوێ دەخرێت".

هه‌واڵی گرنگ