وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو : رووبارەكانی دیجلە و فورات وشك نابن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو : رووبارەكانی دیجلە و فورات وشك نابن

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، ئەو بانگەشانەی کە دەڵێن ڕووبارەکانی دیجلە و فورات وشک دەبنەوە، درۆیە.

بە وتەی عەون زیاب، راوێژكاری وەزیری سەرچاوەكانی ئاو، زۆر لایەن لە هەوڵی زیادەڕەوی لە مەسەلەی ئاوی عێراقدان بە مەبەستی ترساندنی هاووڵاتیان.

وە ناوبراو دەشڵێت : "دوای تەواوبوونی بەنداوەکانی تورکیا و سووریا و ئێران ڕووبەڕووی کەمی ئاوی زیاتر دەبینەوە"، سووریا بەهۆی شەڕەوە پڕۆژەکانی ڕاگرتووە، بەڵام تورکیا بەردەوامە لە دروست کردنی بەنداوەکان، کاتێک ئەو پڕۆژانە تەواو دەبن، کێشەکە خراپتر دەبێت.

شایەنی باسە بەهۆی کەمی باران و کشانەوەی ئاو لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە، شارەزایانی بواری ژینگە و رێکخراوە عێراقی و نێودەوڵەتییەکان پێشبینی دەکەن رووبارەکانی دیجلە و فورات وشک ببنەوە، ئاستی ئاوی هەردوو ڕووبارەکە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و دەریاچەی حەمرین و سەوا بە تەواوی وشک بوون.

هه‌واڵی گرنگ