پسپۆری کەشناسی : پێشبینی ناکرێت تا سەرەتای مانگی داهاتوو هیچ شەپۆلێکی گەرمی توند ڕووبدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پسپۆری کەشناسی : پێشبینی ناکرێت تا سەرەتای مانگی داهاتوو هیچ شەپۆلێکی گەرمی توند ڕووبدات

بە وتەی ئاراز جەبار، پسپۆڕی كەشناسی، تا هەشت رۆژی یەكەمی مانگی داهاتوو شەپۆلی بەھێزی گەرما هەرێم ناگرێتەوە، لە چەند رۆژی داهاتووش پلەكانی گەرما ئاسایی دەبنەوە تا كەمێك لە ئاستی ئاسایی زیاتر.

ئاراز جەبار، پسپۆڕی کەشناسی رایگەیاند, "ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پارێزگاکانی خانەقین و گەرمیان و کەرکوک پلەکانی گەرما بۆ ٤٨ پلەی سەدی بەرزبوونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەگشتی ئێستا کە لەڕووی فەلەکناسیەوە لە سێیەم ڕۆژی وەرزی هاوینداین، پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە، لەئەنجامی بەردەوامی و چالاکتربونی کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکانەی ئەمساڵ ناوچەکانمان دەگرێتەوە بەبەراورد بە ساڵی رابردوو".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەپێی دوایین گۆڕانکارییەکان و زانیارییە بەردەستەکان، پێشبینی ناکرێت تا سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی گەرمی بەهێز ناوچەکە بگرێتەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بۆ کەمێک سەرووی ئاسایی بەرزدەبنەوە".

هه‌واڵی گرنگ