تەندروستی : ئەو بڕە پارەیەی بۆ کۆلێرا تەرخانکرا هێشتا دابین نەکراوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی : ئەو بڕە پارەیەی بۆ کۆلێرا تەرخانکرا هێشتا دابین نەکراوە

 

بەپێی زانیارییەكانی بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو بڕە پارەیەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆلێرا تەرخانكراوە رەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە بەڵام تائێستا دابین نەكراوە.

بە وتەی ڕەهێڵ فەرەیدوون بریكاری وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆلێرا لەسەر ئاستی وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی پێكهێناوە.

سەبارەت بە رەوشی كۆلێرا لە سلێمانی راشیگەیاند، ئەو رێژەیە مەترسیدار نییە و هێشتا لە كۆنتڕۆڵ دەرنەچووە، تەنها ئەوەی پێویستە پاكوخاوێنی لە خێزان و كۆمەڵگەدا رەچاو بكرێت.

هاوکات بەپێی ئامارەکان هەموو سکچوون و ڕشانەوەیەک بەهۆی کۆلێراوە دروست نابن.

شایەنی باسە رۆژی ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجكردنی ٨٠٠ ملیۆن دینار وەك بودجەی فریاگوزاری بۆ دابینكردنی پێداویستی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سکچوون و رشانەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

هه‌واڵی گرنگ