خراپترین شاری جیهان بۆ ژیان ده‌ستنیشانكرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خراپترین شاری جیهان بۆ ژیان ده‌ستنیشانكرا

بەپێی ریزبەندییەک بۆ ژیان لە شارەکانی جیهان،لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، دیمەشقی پایتەختی سوریا لە لیستی پۆلێنبەندییەكەی یەكەی هەواڵگریی ئابوریی كۆمەڵەی ئیكۆنۆمیست-دایە، بەڵام وەك خراپترین شاری جیهان پۆلێنكراوە.

ڤییەنای پایتەختی نەمسا بە باشترین شوێن بۆ ژیان دەستنیشانكرا، پۆلێنبەندییەكە یەكەی هەواڵگریی ئابوری لە كۆمەڵەی ئیكۆنۆمیست كردوویەتی.

ڤییەنا كە ساڵی ڕابردوو بەهۆی داخستنی مۆزەخانە و چێشتخانەكانییەوە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا كەوتبووە ڕیزبەندیی 12ـیەمینەوە، ئەمساڵی یەكەمی جیهانە و باشترینە بۆ ژیان.

دووەمین شاری جیهان لەڕووی باشی و شیاوییەوە بۆ ژیان، كۆپنهاگنی پایتەختی دەنیمارك-ـە و بەدوای ئەویشدا زیورخ و جنێڤی سویسرا و ڤانكۆڤەری كەنەدا دێن.

جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا، كاریگەریی لەسەر پۆلێنكردنی شارەكانیان وەك باشترین شارەكانی جیهان هەبووە، كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا لە لیستەكە دەركراوە و شارەكانی ڕوسیا پاشەكشەیان كردووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، دیمەشقی پایتەختی سوریا لە لیستی پۆلێنبەندییەكەی یەكەی هەواڵگریی ئابوریی كۆمەڵەی ئیكۆنۆمیست-دایە، بەڵام وەك خراپترین شاری جیهان پۆلێنكراوە.

هه‌واڵی گرنگ