عێراق دووربینی شەو به‌رهه‌مدێنێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق دووربینی شەو به‌رهه‌مدێنێت

دەستەی پیشەسازیی جەنگیی عێراق ئاشكرایده‌كات، دووربینی شەو دروستدەكەن و بەرهەمەكانیان خزمەتی دوو وەزارەت دەكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23 ی حوزه‌یرانی 2022 محەمەد سابت بەڕێوەبەری كارگەی كۆمپانیای گشتیی پیشەسازیی مس و میكانیك لە دەستەی پیشەسازیی جەنگی ڕایگەیاند، لە بەشی بەرهەمە شارستانییەكاندا وایەر و شیش و بوتڵی غاز و بەرمیلی ئاسن و بۆری و چەندین جۆر كەرەستەی تر دروستدەكەن، ئەو كەرەستانە سوود بە هەردوو وەزارەتی كارەبا و پیشەسازی و كەرتی تایبەتیش دەگەیەنن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، پلانیان داڕشتووە بۆ پەرەپێدانی بەشی بەرهەم و كەرەستەی سەربازی و جگە لە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و دەمانچە، دووربینی شەو دروستدەكەن.

جێی ئاماژه‌یه‌ لە ماوەی ڕابردوودا دەستەی پیشەسازیی جەنگی ڕایگەیاندبوو، بۆمبی فڕۆكە و دەمانچە و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دروستدەكات.

هه‌واڵی گرنگ