وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هه‌رێم بڕیاری ڕاگرتنی هێله‌كانی ئینتەرنێتی په‌سند كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هه‌رێم بڕیاری ڕاگرتنی هێله‌كانی ئینتەرنێتی په‌سند كرد

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، هێڵەكانی ئینتەرنێت لە 27ی ئەم مانگەوە لە هەرێمی كوردستان ڕادەگیرێن.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم له‌  ڕاگەیەندراوێكداكه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌، بە چاودێریی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بە مەبەستی ڕێگریكردن لە دیاردەی (گزی)كردن لە كاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەكان قۆناغی 12 ی ئامادەیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە هەماهەنگیی كۆمپانیاكان هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێـن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، لە 27ی ئەم مانگەوە و لە كاتژمێر 6:30 تاوەكو 10:30 بەیانی سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت لە ڕادەگیرێن بەهۆی ئەوەی لە كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی پاڵپشتی سەرەكییە بۆ ئەنجامدانی غەشكردن هەر بۆیە لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و ڕێگریكردن لە دیاردەكە ئەم هەنگاوە ساڵانە بە هەماهەنگیی لایەنەكانی پەیوەندیدار لە حكومەت و كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ئەنجامدەدرێت.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ