لەوانەیە بەهۆی خەستبوونەوەی خوێن لەماوەی دووگیانیدا چەند كاریگەریەكی لاوەكی هەبێت لەوانە:
1. لەبارچوون.
2. لەدایكبوونی كۆرپەلە بە مردویی: واتە مردنی لە دوای هەفتەی بیستەمی دووگیانی.
3. زوو لەدایكبوون : واتە لەدایكبوون پێش هەفتەی سی و حەوت.
4. تووشبوون بە پەستانی خوێنی دووگیانی.
5. كێشەی گەشە لەناو منداڵدان : واتە كەم بوونەوەی ئاستی گەشەی كۆرپەلە لەناو منداڵدان.
6. جەڵتەی مێشك.
7. تووشبوون بە جەڵتەی دڵ.
8. هەبوونی خەستبوونەوەی خوێن لە ناو مولولەكانی وێڵاشدا كە كاردەكاتە سەر جووڵەی خوێن بۆ كۆرپەلە.
9. تێكچوونی كاری وێلاش و كەمبوونەوەی گواستنەوەی خۆراكە ماددەو ئۆكسجین بۆ كۆرپەلە.
هەندێك شتیش دەتوانن مەترسی تووشبوونی خانمی دووگیان بە خەستبوونەوەی خوێن كەمتر بكەن لەوانە: زۆری جووڵەو چاڵاكی رۆژانە بەپێی ڕێنمایەكانی دكتۆر، خۆ بەدوور گرتن لە هۆكارەكانی تووشبوون، بەردەوام سەردانیكردنی دكتۆر، ئاگاداربوونی دكتۆر لە هەر تووشبوونێكی پێشوو یان كاریگەری بۆماوەیی، ئەمەش بۆ ئەنجامدانی پشكنینی پێویست و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون، چارەسەریش زۆركات بە بەكارهێنانی anti coagulant یان aspirin دەبێت لە ژێر چاودێری و رێنمایكردنی دكتۆردا.
(د. هودە محێددین – بۆ راوێژكاری ژنان و منداڵ بوون)