ئەمینداری گشتی بۆ خوشكانی یەكگرتوو : رێگە بگرن لەو ئافات و قەیرانە ئەخڵاقیانەی كە رووبەرووی ئافرەتانمان دەبێتەوە لە كۆمەڵگە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمینداری گشتی بۆ خوشكانی یەكگرتوو : رێگە بگرن لەو ئافات و قەیرانە ئەخڵاقیانەی كە رووبەرووی ئافرەتانمان دەبێتەوە لە كۆمەڵگە

 

 

لە درێژەی سەردان و بەسەركردنەوەكانی بۆ دەڤەری بادینان، بەڕێز مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین)، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری دهۆك لە دیدارێكی لەگەڵ لقەكانی یەكگرتووی خوشكان رایگەیاند : خوشكانی یەكگرتوو هاوشانی برایان ئیدارەی كاری خۆیان دەكەن لە ناوخۆی حزب لە كاری خێرخوازی و پەروەردەو راگەیاندن و پێگەیاندندا، جێگای شانازی یەكگرتووەكانن.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەدا كە خوشكانمان دەبێت ئەركی بانگەوازو پەروەردەكردن بگرنە ئەستۆی خۆیان و سیمای جوانی باڵاپۆشی لای خوشكان خۆشەویست بكەن و رێگە بگرن لەو ئافات و قەیرانە ئەخڵاقیانەی كە رووبەرووی ئافرەتانمان دەبێتەوە لە كۆمەڵگەو پارێزگاری لە شوناسی موسڵمانیەتی خۆیان بكەن، لەم سەردەمی بە كاڵاكردنی ئافرەتان و هەستنەكردن بە بوونی خۆیان دەبێت یەكگرتووی خوشكان بەردەوامبن لە تێكۆشان و بانگەواز بۆ راستە رێگای هیدایەت و پاراستنی بەها ئەخڵاقیەكانی كۆمەڵگە.

هه‌واڵی گرنگ