چەند زمانی قسەكردن بزانن، لەم نەخۆشییە بەدووردەبن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەند زمانی قسەكردن بزانن، لەم نەخۆشییە بەدووردەبن

 

 

زانایانی روسیا ئاشكرایانكرد، فێربوونی زمانێكی نوێ یادگەی مرۆڤ دەپارێزێت و كەسەكە لە نەخۆشی زەهایمەر دووردەخاتەوە، هەروەها قسەكردن بە زمانێكی تر وەك یانەی وەرزشی وایە بۆ مێشك و ژیری مرۆڤ.

زانایان لەو بڕوایەدان ئەو كەسەی جگە لە زمانی دایك هەوڵی فێربوونی زمانێكی تر دەدات و قسەی پێدەكات ئەگەر كەمیش بێت، نەخۆشییەكانی مێشك لە خۆی دوور دەخاتەوە، چونكە ئەو كارە هزر چاڵاك دەكاتەوەو كەسەكە لە توشبوون بە خەڵەفان (زەهایمەر) كەمدەكاتەوە.

ئەو زانایانە لە ئەنجامی چەندین توێژینەوەوە بۆیان دەركەوتووە جگە لە فاكتەرەكانی وەك وەرزشكردن و سیستەمی خۆراك كە دەبنە هۆی دوورخستنەوەی نەخۆشییە هزرییەكان بە تایبەت زهایمەر، ئەوانەی جگە لە زمانی دایكیان زمانێكی تر یان چەند زمانێكی دیكە دەزانن و قسەی پێدەكەن حەوت ساڵ درەنگتر تووشی زهایمەر دەبن بە بەراورد بەو كەسانەی تەنها یەك زمان دەزانن.

توێژینەوەكان لەو بارەیەوە بەردەوامەو نەك بە تەنها لەلایەن ئەو زانایانەی روسیاوە، بەڵكو لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو چەند وڵاتێكی تری ئەوروپاش هەمان لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە، بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی تەواوو گەڵاڵەكردنی هەندێك راسپاردەی گرنگ لە پێناو پاراستنی مێشك و یادگەو دوورخستنەوەی نەخۆشییەكانی مێشك بە تایبەت زهایمەر كە بۆتە نەخۆشی باوی ئەم سەردەمەو بە تەمەنەكان تووشی دەبن.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ