پەتی ژێر زمان حاڵەتێكی زگماكیە لە منداڵی تازە لەدایك بوو، بە بەنجی مەوزوعی واتە بە تەنها بە سڕكردنی ژێر زمانی نەشتەرگەریەكە ئەنجام دەدرێت، لە تەمەنی (پێنج) ڕۆژەوە تا (دە) مانگی، پێشتر ئەم نەشتەرگەرییە بە بەنجی گشتی ئەنجام دەدرا، گرنگی ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە لە تەمەنێكی زۆر زوودا ئەوەیە منداڵ دەتوانێت بە باشی شیر بخوات و لە قسەكردنیش دوانەكەوێت، ئەگەر بێت و دوابخرێت ئەو منداڵانە لە قسەكردن دوادەكەون،نەشتەرگەریەكە بە جۆری ئاسان دادەنرێت و بە كاتێكی كەم ئەنجام دەدرێت.
(د. هێمن یاسین موحەمەد – پزیشكی پسپۆڕی قوڕگ و لوت و گوێ)