هۆكاری سەرەكی قە‌ڵەوی لە هاویندا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكاری سەرەكی قە‌ڵەوی لە هاویندا

 

 

1. خواردنی بڕێكی زۆر دۆندرمەو ساردەمەنی : نیو قاپ دۆندرمە بڕی (230) كالۆری تێدایە، بە كرێم و قاوە بڕی (730) كالۆری تێدایە؛ ئەمەش بڕێكی زۆرە بۆ نموونە یەك سەعات ڕاكردنی خێراو بەردەوام پێویستە بۆ سووتاندنی بڕی (600) كالۆری.

2. زۆر خواردنەوەی بیبسی و كۆلاو خواردنەوە گازیەكان، چونكە دەوڵەمەندن بە وزە تەنانەت بیبسی و كۆلای دایت كە وزەیان تێدا نیە دەبنە هۆی قەڵەوی.

3. زۆر خواردنی ڤاست ڤوود : وەك گەس و هەمبەرگرو پیتزا، هەروەها زیاتر بوونی خواردن لە دەرەوەی ماڵ لە چێشتخانەو ڕێستوڕانتەكان كە خواردنەكانیان بەشی زۆری چەورەو بە تایبەت كە چوونە دەرەوەكان لە هاویندا هەمووی دەخرێتە شەوەوە بە هۆی گەرماوە.

4. زۆر خواردنەوەی شەربەت و ئاوی میوەی فرێش : كە بڕێكی زۆر وزەیان تێدایەو ڕیشاڵیان تێدا نیەو نیوەی ڤیتامین و كانزاو ماددە دژە ئۆكساندنەكانی تێدا نەماوە.

5. وەرزش نەكردن و كەم بوونەوەی جووڵەو ڕۆیشتن بەپێ و دانیشتن و بەسەر بردنی كاتێكی زۆر بە دیار ئینتەرنێت و مۆبایل و یاریە ئەلیكترۆنیەكان.

6. شەونخوونی بەردەوام و تێك چوونی خەو : یەكێكە لە هۆكارە سەرەكیەكانی زۆری كێش لە ئێستاداو پێشتر بڵاوكراوەتەوە.

(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك)


 

هه‌واڵی گرنگ