تیژڕۆیی زیانی بە 3 ئۆتۆمبێل گەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تیژڕۆیی زیانی بە 3 ئۆتۆمبێل گەیاند

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی (60) مەتری بی ئێمێكی تایبەت لەبەر نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی و تیژڕۆیی خۆی كێشا بەدواوەی نیسانێكی تاكسی، لەدەرەنجامیش تاكسیەكە كۆنترۆڵی لەدەستداو بەسەر ناوبڕەی شەقامەكە كەوت و خۆی كێشا بەستونێكی كارەبا.

عەقید (فازڵ حاجی) وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر نووسیویەتی، ئۆتۆمبێلەكە ستونەكەی بەردایەوەو كەوتە سەر سەقفی ئۆتۆمبێلێكی دۆجی تایبەت، لەدەرەنجامی ڕووداوەكە شوفێری تاكسی زامدار بوو (3) ئۆتۆمبێلیش زیانی مادیان بەركەوت، لەگەڵ ستونێكی كارەباو چەند دارێكی جوانكاری.

 

هه‌واڵی گرنگ