به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، ژماره‌ی توشبوانی نه‌خۆشی مه‌یمون له سه‌رانسه‌ری جیهاندا 3.200 توشبوی تێپه‌ڕاندوه و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ژماره‌كه رو له‌زیادبون بكات.
تێدرۆس ئه‌دهانۆم له وتارێكدا له میانی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی دانیشتنی لیژنه‌ی به‌په‌له‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌باره‌ت به دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی مه‌یمون رایگه‌یاند، زیاتر له 6 (شه‌ش) هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێگه‌یشت كه له 3 (سێ) حاڵه‌تی توشبون به نه‌خۆشی مه‌یمون له بریتانیا تۆماركراون، له‌كاتێكدا ئه‌و 3 (سێ) توشبوه هیچ گه‌شتێكیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان نه‌كردبو.
تێدرۆس ئه‌دهانۆم باسی له‌وه‌شكرد، "له‌و كاته‌وه داتای زیاتر له 3.200 (سێ هه‌زار و دوسه‌د) توشبوی نه‌خۆشی مه‌یمونمان پێگه‌یشتوه كه له‌نێویاندا مردنیش هه‌یه، سه‌رجه‌م ئه‌و توشبوانه‌ش به‌سه‌ر 48 (چل و هه‌شت) وڵات دابه‌شبون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له‌و وڵاتانه‌ی كه به‌م دواییه نه‌خۆشی مه‌یمونیان تۆماركردوه، حاڵه‌ته‌كان له بنه‌ڕه‌تدا له‌نێو ئه‌و پیاوانه‌دا ڕوده‌ده‌ن كه به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زبازه‌كاندا هه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی جیهانی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "گواستنه‌وه‌ی توشبون له كه‌سێكی توشبوه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه‌ش به‌رده‌وامه و له‌وانه‌یه ئه‌مه به كه‌م ته‌ماشا بكرێت، به‌ڵام پێ,یسته توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی میكانیزمی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی مه‌یمنون له نایجیریا ئه‌نجامبدرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ژنانی توشبو له‌و وڵاته زۆر زیاتره له وڵاتانی دیكه".