وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانە دەكرێت كە پێكهاتوە لە شەش ماددە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویكردەوە: پێنجەمین بەشە خۆراكی مانگانە كە پێكهاتوە لە شەش ماددە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەكرێت و ماددە خۆراكییەكانی بەشە خۆراكی مانگانە لە برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و فاسۆلیا و لەتكەنۆك پێكهاتوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو: دابەشكردنی ئەو بەشە خۆراكە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.