پۆلیسی ئۆسلۆ-ی پایته‌ختی نه‌رویج ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، كه‌سێك به چه‌كه‌وه هێرشیكردوه‌ته سه‌ر یانه‌یه‌كی شه‌وانه و ته‌قه‌ی به‌ڕوی ئاماده‌بوانی نێو ئه‌و یانه‌یه‌دا كردوه و له ئه‌نجامیشدا دو كه‌س كوژراون و 14 (چوارده) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له روداوه‌كه به‌رده‌وامیان هه‌یه.
تۆڕی هه‌واڵی Sky News بڵاوی كردەوە پۆلیسی ئۆسلۆ-ی پایته‌خت له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، روداوێكی ته‌قه‌كردن له یانه‌یه‌كی شه‌وانه له ئۆسلۆ-ی پایته‌خت رویداوه و كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: ئەو یانه شه‌وانه‌یەی روداوەکە تیایدا رویداوە ناوی (London Pub)ە، کە "تایبەتە بە هاوڕەگەزخوازان" و كه‌سێك به چه‌ك ته‌قه‌ی به‌ڕوی ئاماده‌بوانی ئه‌و یانه شه‌وانه‌یه‌دا كردوه و زیاد له 14 (چوارده) كه‌سی برینداركردوه و دو كه‌سیش له شوێنی روداوه‌كه كوژراون.
هاوكات بە پێی وتەی پۆلیسی ئۆسلۆی پایته‌خت، له كاتی ئاگاداركردنه‌وه‌یان له روداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و پاش چه‌ند خوله‌كێك له ده‌وروبه‌ری شوێنی ته‌قه‌كردنه‌كه هێرشبه‌ره‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه.
ئه‌وه‌ش خراوەته‌ڕو، هێشتا ئامانج و پاڵنه‌ره‌كانی پشت ئه‌و هێرشه‌یان بۆ روننه‌بوه‌ته‌وه كه وای له هێرشبه‌ره‌كه كردوه ئه‌و كاره ئه‌نجامبدات، له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واوی زانیارییه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕو.