سوپای عێراق لە سنوری خورماتوو ھەڵمەتێکی کێوماڵکردنی دەستیپێکرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سوپای عێراق لە سنوری خورماتوو ھەڵمەتێکی کێوماڵکردنی دەستیپێکرد

ھێزەکانی عێراق ھەڵمەتێکی کێوماڵکردن لەسێ ڕێیانی نەوجول و خورماتوو و داوێ دەستیپێکرد.

ھێزەکانی عێراق لە سنوری دەسەڵاتی خۆیان ھەڵمەتێکی کێوماڵکرنیان لە سێڕێیانی نەوجول و خورماتوو و داوێ دەستپێکرد و سەرچاوەیەکیش لە ژووری ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە کەرکوک بەمیدیای یەكێتی راگەیاند، ھەڵمەتەکە بەئامانجی کێوماڵکردنی ئەو ناوچانەیە کەکەوتونەتە سنوری دەسەڵاتی ھێزەکانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەھەڵمەتەکەدا ھێزەکانی بارەگای موسەیتەری سوپای عێراق لە دووز و ھێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا بەشدارییان کردوە، ئەوەش دوای ئەو بۆردومانانە دێت لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەو سنورانەوە کرانە سەر کێڵگەکانی غازی کۆرمۆر لەسنوری ناحیەی قادرکەرەم.

ھاوکات ئەو ناوچەیەی کێوماڵی تێدا دەکرێت نزیکترین شوێنە لەکێڵگەی غازی کۆرمۆرەوە، گومانی ئەوەدەکرێت بۆردومانەکانی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆری لێوە ئەنجام درابێت.

 

هه‌واڵی گرنگ