هۆشداری لە بارەی نەخۆشییەکی شاراوەی منداڵان دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆشداری لە بارەی نەخۆشییەکی شاراوەی منداڵان دەدرێت

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە بڵاووبوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی جگەر لە منداڵاندا و تۆمارکردنی نزیکەی هەزار حاڵەتی بە تەنها لە مانگی حوزەیراندا راگەیاند، هەروەک رێکارەکانی خۆپاراستن و رێگیکردن لە تەشەنەکردنی نەخۆشییەکەی خستەروو.

لەمبارەیەوە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی تۆمارکردنی 920 حاڵەتی تووشبوون بە هەوکردنی توندی جگەر لە لایەن منداڵانەوە لە 33 وڵاتدا راگەیاند لە سەرتاسەری جیهاندا و بەتەنها لەم مانگەدا و ئاشکراشیکرد، بەراورد بە مانگی رابردوو 270 حاڵەت زیادی کردووە.

 رێکخراوەکە رایگەیاندوە: “نیوەی حاڵەتەکان لە ئەوروپادا تۆمار کراون کە 267ی بە تەنها لە وڵاتی بەریتانیادایە و سێیەکی دیکەی حاڵەتەکان لە ئەمریکادا تۆمار کراون”.

ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێكدا رایگەیاندووە: “یەکەم حاڵەتی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە لە مانگی نیساندا و لە وڵاتی بەریتانیادا ئاشکرابوو”.

ئاماژە بەوەشكراوە :هەوکردنی جگەر روودەدات لە کاتی تووشبوونی خانەکانی جگەر بە ڤایرۆسێكی دایریکراو، کە دەکرێت ببێتە هۆی لەناوبردنی خانەکانی جگەر و پووکانەوەیان.

ئەوەش هاتووە:لە هەندێک حاڵەتدا، هیچ نیشانەیەکی تووشبوون بە هەوکردنی جگەر لەسەر کەسی تووشبوو دەرناکەوێت، بەڵام لە ئەگەری دەرکەوتنیدا، ئەوا هەستکردن بە رشانەوە و دڵتێکهەڵهاتن، ئازاری سک، سکچوون، ماندووێتی، لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، وشکبوون و زەردهەڵگەڕانی پێست و چاوەکان، رەنگی تاریکی میز و رەنگی کاڵی پیسایی لە نیشانەکانی نەخۆشییەکەن.

لەلایەكی دیكەوە ناوەندی ئەمریکی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان لە پێناو رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە رێنمایی دەدات و رایدەگەیەنێت “پێویستە رێکارەکانی خۆپارێزی دەربارەی ئەم نەخۆشییەی بگیرێتە بەر و پێکوتەی تایبەت وەربگیرێت و لەو کەسانە دوور بکەینەوە کە بە دەست نەخۆشییەکەوە دەناڵێنن و دەست لە لوت و دەم و چاوەکان نەدرێت تەنها لە حاڵەتی شۆردنی دەستەکان بە باشی، هەروەها دەبێت لە کاتی پژمیندا، بە دەستەسڕ یاخود کلێنس دەم و لوت دابپۆشرێت”.

 

هه‌واڵی گرنگ