چوارچێوەی هەماهەنگی: گۆرانكاری لە نرخی دۆلار لە بەرنامەماندایە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چوارچێوەی هەماهەنگی: گۆرانكاری لە نرخی دۆلار لە بەرنامەماندایە

كوردیو
 
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی عەسایبی ئەهلی حەق ڕایدەگەیەنێت،"چوارچێوەی شیعی، چاوەڕێی رێککەوتنی هێزە کوردییەکان دەکات بۆ دیاریکردنی سەرۆککۆمار". 
 
سەعد سەعدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی عەسایبی ئەهلی حەق بۆ کەناڵی عەهد ڕایگەیاندووە،"کۆدەنگییەک لە نێوان لایەنە کوردییەکان و هاوپەیمانی سیادە و چوارچێوەی شیعیدا دروستبووە".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،"چوارچێوەی شیعی، چاوەڕێی رێککەوتنی هێزە کوردییەکان دەکات بۆ دیاریکردنی سەرۆککۆمار،هێزە سیاسییەکان لە قۆناغی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتن".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو،"چوارچێوەی شیعی نوێنەرایەتی کوتلەی گەورە دەکەن، دیاریکردنی سەرۆکی حکومەتیش مافی گەورەترین کوتلەیە".
 
لەبارەی گۆڕانكاری لە نرخی دۆلاردا، سەعد سەعدی ڕایگەیاندووە،"گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا لە بەرنامەی کاری چوارچێوەی هەماهەنگیدایە".

 

هه‌واڵی گرنگ