عێراق بە تێوەگلان لە كوژرانی قاسم سلێمانی تۆمەتباردەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق بە تێوەگلان لە كوژرانی قاسم سلێمانی تۆمەتباردەكرێت

حەوت وڵات كە یەكێكیان عێراقە، ئێران تۆمەتباریان دەكات بە تێوەگلان لە تیرۆركردنی قاسم سلێمانی-دا.

كازم غەریب ئابادی سكرتێری لیژنەی مافی مرۆڤی ئێران دەڵێت، كەسانێك لە حەوت وڵات دەستیان لە تیرۆركردنی قاسم سلێمانی-دا هەبووە، لەوانە بەریتانیا، ئەمریكا، ئەڵمانیا، ئوردن و چەند وڵاتێكی تر.

یەكێك لەو وڵاتانەی ئێران بە تێوەگلان لە كوژرانی سلێمانی-دا تۆمەتباریان دەكات، عێراقە، چونكە بە وتەی ئابادی، تەنها عێراق بەدەم دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانەوە چووە و لیژنەی لێكۆڵینەوەی لەبارەی كوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانەوە پێكهێناوە و وەڵامی ئێرانی داوەتەوە، وڵاتەكانی تر تا ئێستا بێوەڵامن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، لەسەر سێ ئاست لێكۆڵینەوە لە كوژرانی قاسم سلێمانی دەكەن، یەكەمیان دادگاكانی عێراق، دووەم ئاست دادگاكانی ئێران و ئاستی سێیەمی لێكۆڵینەوەكانیش نێودەوڵەتییە، چونكە حەوت وڵات لە تیرۆركردنەكەدا بەشداربوون.

بەرەبەیانی ڕۆژی 3ی كانوونی دووەمی ساڵی 2020، قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندس جێگری سەرۆكی ئەوكاتی دەستەی حەشدی شەعبی، بە بۆردومانی فڕۆكەكانی ئەمریكا لە بەغداد كوژران.

دوای ماوەیەك لە ڕووداوەكە، ئێران ڕایگەیاند، چەندین كەس لە عێراق لە تیرۆركردنەكە تێوەگلاون و لەگەڵ عێراقدا لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ