سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی هۆشداری به خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت "رووبه‌ڕووی رێكاره یاساییه توونده‌كان ده‌كرێنه‌وه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ی حوزەیرانی 2022 رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "به مه‌به‌ستی رێگریكردن له زیاتر ته‌شه‌ته‌كردنی په‌تای سكچوون و رشانە‌وه و له‌پێناوی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی لیژنه‌كان هه‌ڵمه‌ته‌كانیان چڕتركردووه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێری دوكان و بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن و پشكنینی ورد بۆ ئه‌و كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه ده‌كه‌ن به هاوڵاتییان ده‌فرۆشرێت، هه‌روه‌ها ته‌واوی چێشتخانه و چایخانه و ئه‌و كاروپیشانه‌ی تانكی سه‌ربانیان هه‌یه ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌ماوه‌ی ته‌نها دو رۆژدا تانكییه‌كانیان بشۆن و پابه‌ندی ته‌واوی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردنبن، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن قایمقامییه‌تی سلێمانیه‌وه رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی تووند ده‌كرێنه‌وه".
باسی له‌وه‌ش كرد "ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان پابه‌ندكردنی شوێنه‌كانه به‌مه‌رج و رێنماییه‌كان ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی گشتیی، نه‌ك سزادانی شوێنه‌كان و زیان گه‌یاندن به كار و بازاڕی هیچ كه‌سێك، بۆیه هه‌ر شوێنێك پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بێت له‌لایه‌ن به‌شی یاسای قائیمقامیه‌ت و لیژنه هابه‌شه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی رێكاره یاساییه توونده‌كان ده‌كرێته‌وه".
ئاماژەی بەوەکرد "له هه‌ڵمه‌تی ئه‌مڕۆی لیژنه‌كانی قایمقامییه‌ت بۆ گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار دوو پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه و پێنج پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركراوه، هه‌روه‌ها له دوكانێكی گۆشتفرۆشتن ده‌ست به‌سه‌ر لاشه‌ی ئاژه‌ڵێكی سه‌ربڕدراوی بێمۆر و زیاتر له (60) كیلۆ دوگی خراپ و نه‌شیاو بۆخواردندا گیراوه و به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی تووند ده‌كرێته‌وه".