بەشی منداڵەكانمان لە مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو ڕێزلێنان بۆ مامۆستایانی قوتابخانەكانی فێركردنی قورئانی پیرۆز ساز كرد.
ئەمڕۆ خولێكی یەك ڕۆژە كرایەوە بۆ مامۆستایانی قوتابخانەكان و ئوسرەكانی منداڵەكانمان لە سنوری مەڵبەندی دووی هەولێر، بەئامادەبونی بەڕێز مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، (م. غازی عەلی) بەرپرسی مەڵبەندو كارگێڕی منداڵەكانمان لە مەڵبەند، لە مەراسیمەكەدا لەلایەن ڕێزدار ئەمینداری گشتیەوە ڕێزو سوپاس پێشكەش بەمامۆستایان كرا، بەرنامەی خولەكەیش بریتی بوو لەپێشكەشكردنی سێ بابەت، بەمشێوەیە ...
1. چۆنیەتی ئامادەكردنی پڕۆگرام بۆ وانەكانی قوتابخانەكانی فێركرنی قورئانی پیرۆز.
2. چۆنیەتی لەخۆگرتنی قوتابیان و دانانیان لە ئەڵقە قورئانیەكان.
3. سوود وەرگرتن لە تەكنۆلۆجیای سەردەم بۆ ڕۆشنبیركردن و هۆشیاركردنەوەی قوتابیان.