بۆ كۆنترۆڵی پەستانی خوێن شێوازی ژیانت بگۆڕە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ كۆنترۆڵی پەستانی خوێن شێوازی ژیانت بگۆڕە

 

 

‎ئەو گۆڕانی شێوازی ژیانەی بە هۆیەوە یارمەتی كۆنترۆڵكردنی بەرزی پەستانی خوێن دەدات، خاڵبەندیەكە بە كاریگەرترین دەستپێدەكات.

‎یەكەم/ جێبەجێ كردنی پلانی خواردنی داش (DASH DIET) دایت :

‎ئەم جۆرە شێوازی خواردنە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و بری چەوری تێر تیایدا كەمە، زۆرترین توێژینەوەی لەسەر كراوە لە جیهاندا بۆ كۆنترۆڵكردنی بەرزی پەستانی خوێن و لە گایدلاینی كەنەدی و ئەمریكیدا بە یەكەم هەنگاو بۆ كۆنترۆڵكردنی بەرزی پەستانی خوێن دادەنرێت كە بە پێی توێژینەوەكان ئەگەری دابەزاندنی SBP (systolic blood pressure) ‎ی هەیە بە (11) پلە.

‎دووەم/ كێش دابەزاندن :

گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی بەرزی پەستانی خوێن كە بە دووەم خاڵی گرنگ دادەنرێت، بۆ هەر (10) كیلۆگرام كێش دابەزاندن ئەگەری كەمكردنەوەی ‎دەكات بە (6) پلە SBP.

‎سێیەم/ وەرزشی هەوایی :

وەكو رۆیشتن، مەلە كردن، پەتپەتێن، (30) خولەك رۆژانە بە لایەنی كەم (5) رۆژ لە هەفتەكەدا.

چوارەم/ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خوێ لە خواردندا :

بەپێی توێژینەوەكان لە رۆژێكدا سۆدیۆم دەبێت (3.2) گرام زیاتر نەبێت لە خواردنەكانماندا واتە (1) كەوچكی چا زیاتر نەبێت لە رۆژەكەدا بەو پێیە رێژەی SBP

‎بە (5 – 8) پلە كەم دەكاتەوە.

‎پێنجەم/ كەمكردنەوەی خواردنەوە كحولیەكان :

باشتریشە ئەگەر خۆتان بەدوور بگرن لێی بەو پێیەی زۆر خواردنی خواردنەوە كحولیەكانیش كاریگەری نەرێنی لەسەر بەرزكردنەوەی پەستانی خوێن هەیە.

(‎د. ئیسرائـ كەمال شاهـ موحەمەد – پزیشكی گشتی پسپۆری خۆراك و قەڵەوی)

 

هه‌واڵی گرنگ