پشكنینی دووگیانی لە ڕێگەی خوێنەوە چۆن دەكرێت ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پشكنینی دووگیانی لە ڕێگەی خوێنەوە چۆن دەكرێت ؟

 

 

پشكنینی دووگیانی لە ڕێگەی خوێنەوە بە باشترین ڕێگە دادەندرێت كە (100%) دەتوانیت پشت بە ئەنجامەكەی ببەستیت، كە دەبێت لە ناو تاقیگە ئەنجام بدرێت لە ڕێگەی وەرگرتنی بڕێكی كەم خوێن كە دەكرێتە ناو ئامێرێكی تایبەت.

باشترین كات بۆ ئەنجامدانی ئەم پشكنینە لە ماوەی دوا هەفتەیەك لەدواكەوتنی سوڕی مانگانەیە بە مەرجێك سورەكە ڕێك بێت سەرەرای ئەمەش ئەنجامدانی پشكنینی خوێن لە دوای (3) ڕۆژ لە پیتانی هێلكە واتە بە (10) ڕۆژ پێش سوری مانگانەت دەتوانێت ئەنجامی دووگیانیەكەت بۆ دیاریبكات، چونكە لەم كاتەدا لەش دەستدەكات بە دەردانی هۆڕمۆنی دووگیانی.

گەر ماوەی سوڕی مانگانەی ڕێكوپێك دواكەوت بە ڕۆژێك یان دووان و ئەنجامەكانی فەحسەكەش ئەرێنی بوون، ئەوە نیشانەیەكی ئاشكرایی دووگیانییە تەنانەت گەر ڕێژەی هۆرمۆنی دووگیانیەكەش كەم بوو، كە ئەوەش لەبەر ئەوەیە كە ڕێژەی دەردانی هۆڕمۆنەكە لە سەرەتایەتی، لەم حاڵەتەشدا دكتۆر دەتوانێت پشكنینەكە دوای (48) كاتژمێر لە پشكنینی یەكەم دووبارەبكاتەوە تا دڵنیا بێت لەوەی دەردانی هۆڕمۆنی دووگیانیەكە بەردەوامە.

(د. هودە محێددین – بۆ راوێژكاری ژنان و منداڵ بوون)

 

 

هه‌واڵی گرنگ