ئەدهەم بارزانی لەسەر هێرشكردنە سەر كۆرمۆر پەیامێكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەدهەم بارزانی لەسەر هێرشكردنە سەر كۆرمۆر پەیامێكی بڵاوكردەوە

ئەدهەم بارزانی رایگەیاند،دەربارەی نەفت و گاز کە چەندین ساڵە خێرێکی بەرچاو و گەورە بۆ ھاوڵاتیانی کوردستان نەبووە و ھەمومان باش دەزانین کە چەند لایەنێک لە بەرژەوەندی خۆیاندا سودیان لێوەرگرتوە.

ئەدهەم بارزانی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاند، جەماوەری کوردستان، ئەوەی ئێستا لە سەر سنورەکانی ھەرێم لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی ڕوودەدات، دەربارەی نەفت و گاز کە چەندین ساڵە خێرێکی بەرچاو و گەورە بۆ ھاوڵاتیانی کوردستان نەبووە و ھەمومان باش دەزانین کە چەند لایەنێک لە بەرژەوەندی خۆیاندا سودیان لێوەرگرتوە.

ئاماژەشی بەوەكرد، لەگەڵ ئەمەش ھەر بابەتێک کە ببێتە ھۆکاری پێشێل کردنی سەروەری خاکی کوردستان و ئامانجە بەرزەکانی جەماوەری خێر لە خۆنەدیوی کوردستان، پێویستە لە سەر ھەمومان جێگای قەبول کردن نەبێت بۆ ئەم میللەتە ناڕازییەی، کە زیاتر لە حەفتا لە سەدی دەنگی بەم دەستھەلاتە نەداوە بێ ئەوەی پشتگیری لە لایەنێکی دەستھەلات بکات.

 

هه‌واڵی گرنگ