کارەبای سلێمانی رایگەیاند،بەهۆی رەشەبا و ھەورە بروسکە زیانی بە تۆڕی کارەبای سلێمانی گەیشتوە و زیاتر لە 100 فیدەر لەکارکەوتن.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ناو شاری سلێمانی 45 فیدەر و 11 ھێڵی 33 کەیڤی لەکارکەوتن و لە دەرەوەی شاریش 50 فیدەر و 5 ھێڵی 33 کەیڤی لەکارکەوتن.
باسیان لەوەشكرد، خۆشبەختانە زۆربەی کێشەکانی سەر تۆڕی کارەبای سلێمانی چارەسەر کراون و تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی دیکەن کە ماون.
هاوکات لە قەزای کۆیەش بەهۆی ڕەشەبا و هەورە بروسکە زیان بەر چەند ستونێکی کارەبا کەوتووە و لە ئێستاشدا فەرمانگەی کارەبای کۆیە سەرقاڵی چاککردنەوەی ستونەکانن .