وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، هەوڵەکان بۆ بەقاچاغبردنی سوتەمەنی بەردەوامە، به‌ڵام به هه‌ماهه‌نگی دەزگا ئەمنییەکان لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان بەشدارییان کردوە لەکەمکردنەوەیەکی بەرچاوی ئه‌و دیارده‌یه، ده‌شڵێت، قاچاغچییەکان سێ شێواز بەکارده‌هێنن بۆ به‌قاچاغبردنی نه‌وت.
لەمبارەیەوە لیوا خالید موحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاندوە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزە و هێزەکانی کاردانەوەی خێرا بەردەوامن لەکارەکانیان بۆ بەرەنگاربونەوەی بەقاچاغبردنی سوتەمەنی و توانیویانە چەندین قاچاغچێتی یان دزی نەوت پوچەڵ بکەنەوە.
راشیگەیاندووە: لەهەمو وێستگەکاندا هێزی وەزارەتی ناوخۆ ئامادەده‌بێت و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی به‌قاچاغبردن كه تۆمارده‌كرێن کەمە و بەخێرایی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سەبارەت بەفرۆشتنی سوتەمەنی سەرشەقام رونیکردەوە، چەندین تانک دەستیان بەسەردا گیراوە و هەرکەسێک هەوڵی فرۆشتنی سوتەمەنی بدات لەبازاڕی ڕەشدا دادگایی دەکرێت.
ئه‌وه‌شی وتوە: بۆ كۆنتڕۆڵی دیارده‌كه هەماهەنگی هەیە لە نێوان دەزگا ئەمنییەکان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەر هەوڵێک بۆ قاچاغکردن و هه‌وڵه‌كان كاریگه‌ریه‌كی زۆریان هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به قاچاغبردن.
ئه‌و وتانه‌ی ناوبراو له‌كاتێكدایه رۆژی شه‌ممه دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق داخستنی پێنج وێستگەی پڕکردنەوەی سوتەمەنی و دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی 92 هەزار لیتری سوته‌مه‌نی قاچاخی لە پارێزگاکانی دیالە و بەسرە ڕاگەیاند، پێشتریش ده‌ستگیركردنی 16 گومان‌لێکراو لەپارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالەوە دیوانیە راگه‌یه‌ندرابو.