دژی روسیا، بایدن لەگەڵ سەركردەی وڵاتانی جی7 كۆدەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دژی روسیا، بایدن لەگەڵ سەركردەی وڵاتانی جی7 كۆدەبێتەوە

سەرۆكی ئەمریكا گەیشتووەتە ئەوروپا بۆ ئامادەبوون لەدوو لوتكەی جیاواز كەیەكێكیان لەئەڵمانیا وئەوەی دیكەشیان لەئیسپانیا دەبێت كەئامانج لەو دوو لوتكەیە باشتركردنی هاوپێنێتیانە لەدژی روسیا.

لەیەكەم گەڕی سەردانەكەی، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا سەردانی ئەڵمانیایی كردوە، وبەشدار دەبێت لەكۆمەڵەی جی حەوت كەبۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

هەروەها بریارە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانی دیكەی، سەردانی ئیسپانیا بكات بۆ بەشداریكردن لەلوتكەی ناتۆ كەبریارە لە 28 بۆ 30 ئەم مانگە بەرێوەبچێت.

لەو دوو لوتكەیە دا ئەمریكا لەگەڵ سەركردەكانی ئەوروپا تاوتوێی باشتركردنی هەماهەنگی وهاوپەیمانێتیان دەكات لەدژی روسیا وپرسی بەرزبوونەوەی نرخی وزە وخۆراك لەجیهان دا تاوتوێ دەكەن.

یەكێتی ئەوروپاش بەنوێنەرایەتی تشارلز میشێل سەرۆكی ئەنجومەنی یەكێتییەكە وئۆرسوڵا ڤوندێرلاین، سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا بەشدار دەبن.

كۆمەڵەی جی حەوت، رێكخراوێكە لەحەوت وڵاتی گەورەی ئابوری جیهانی پێكهاتووە كەهەر یەكە لەئەمریكا وكەنەدا وئەڵمانیا وبەریتانیا وفەرەنسا وئیتاڵیا ویابانن.

هه‌واڵی گرنگ