بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی ماددە هۆشبەرەکانی بڵاوکردەوەو ڕایگهیاند، 999 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا كه وێنهیهمی دهست كوردیو كهوتوه ڕایگهیاندووه، لە 999 تۆمەتباری دەستگیرکراو بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر، 682 کەس سزادراون.
هەروەها لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی 132 کیلۆگرام و 729 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرە جیاوازەکان دەستی بەسەرداگیراوە، هەروەها 282 شیت دەرمانی پزیشکیی هۆشبەر و 136 پاکەت حەب دەستیان بەسەرداگیراوە.
هەر لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەزار و 230 کیلۆگرام و 950 گرام ماددەی هۆشبەر کە پێشتر دەستیان بەسەرداگیراوە و کێشەکانیان لە دادگا یەکلایی بووەتەوە سوتێنراون و لەناوبراون.