نوێترین پێشبینی لەبارەی وادەی جەژنی قوربانەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوێترین پێشبینی لەبارەی وادەی جەژنی قوربانەوە

نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، پێشبینیی خۆی بۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان ئاشكراكرد و دەڵێت، “ڕۆژی یەكشەممە، دەی مانگی زیلحیجەیە و یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 26 ی حوزه‌یرانی 2022  نووسینگەی سیستانی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، پێشبینیدەكرێت ڕۆژی هەینی یەكی تەمموز یەكەم ڕۆژی مانگی زیلحیجە بێت، بەوەش ڕۆژی یەكشەممە 10ی تەمموز، دەی مانگی زیلحیجە و یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

لایخۆشیەوە، عەبدوڵا مەسنەد جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کەشوهەوای سعودیە و فەلەکناسی دیاری ئەو وڵاتە ئەوەی خستەڕوو، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان ساڵی 2022 دەکەوێتە 9 ی تەمموز.

باسی لەوەشکردووە، مانگی زولقەعدە 30  رۆژ تەواو دەکات و رۆژی 30 ی حوزەیرانی2022 یەکەم رۆژی مانگی زیلحەجەیە.

ئەو فەلەکناسە سعودییە باسی لەوەشکردووە، رۆژی 8  ی تەمموزی 2022 رۆژی وەستانی عەرەفەیە واتا 9 ی مانگ جەژنی قوربان دەبێت.

پێشتریش پەیمانگای لێکۆڵینەوە فەلەکییەکانی میسر رایگەیاند، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان رۆژی 9 ی تەمموزی داهاتوو دەبێت و فەلەکناسیکی سعودیش ئەو بەروارەی پشتڕاستکردووەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ