وەزارەتی تەندورستی و ژینگەی عێراق ڕایدهگهیهنێت، دوای ئەوهی شەپۆلێكی خۆڵبارین کە دوێنێ شەممە بەچڕی ژمارەیەک پارێزگای وڵاتی گرتەوە، بههۆیهوه دوو ھەزار و ٢٥٠ کەس تووشی ھەناسە توندی بوون و سەردانی نەخۆشخانەیانکردووە و چارەسەیان وەرگرتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26 ی حوزهیرانی 2022 ، وەزارەتی تەندورستی و ژینگەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەھۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە دوێنێ شەممە بەچڕی ژمارەیەک پارێزگای وڵاتی گرتەوە، دوو ھەزار و ٢٥٠ کەس تووشی ھەناسە توندی بوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو کەسانەی کە بەھۆی خۆڵبارینەکەی دوێنێ تووشی ھەناسە توندی بوون، گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەریان وەرگرتووە.
ئەوهش لەکاتێکدایە، دوێنێ شەممە، شەپۆلێکی خۆڵبارین چڕ رووی لە عێراق و ناوچهكانی هەرێمی كوردستان کرد.
بەگوێرەی دەستەی کەشناسی عێراق تەنها ئەمساڵ زیاتر لە ١٠ جار خۆڵبارینی چڕ رووی لە عێراق و هەرێم کردووە و لە سەر ئاستی جیهانیشدا عێراق یەکێک لەو ١٣ وڵاتەی گۆڕانی کەشوهەوا زۆرترین کاریگەری لەسەر هەبووە.