ساڵانە هەر تاكێكی عێراقی 37 كیلۆ برنج دەخوات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ساڵانە هەر تاكێكی عێراقی 37 كیلۆ برنج دەخوات

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هەر هاوڵاتییەکی عێراقی ساڵانە 37 کیلۆ برنج بەکاردەهێنێت.

 ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان  لە ڕاۆرتێكی تایبەتدا ئاشكرایكردووە، عێراق ئەمساڵ یەک ملیۆن و 800 هەزار تۆن برنج هاوردە دەکات کە 900 هەزاری زیاترە لە ساڵی ڕابردوو، کە یەک ملیۆن و 100 هەزار تۆن بووە.

 ڕێكخراوەكە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌“ناتوانرێت لەمساڵدا بەرهەمهێنانی برنج لە عێراق بزانرێت چونکە هیچ داتا و ئامارێک بەردەست نییە، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا گەیشتووەتە 300 هەزار تۆن.”

بەپێی داتاكانی ڕێكخراوەكەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، “هەر تاکێک لە عێراق 37 کیلۆ برنج بەکاردەهێنێت، لەکاتێکدا ئەو بڕە 36.8 کیلۆبووە لە ساڵانی 2021-2020دا.”

 

هه‌واڵی گرنگ