لە شاری سلێمانی پرۆژەی ( ناساندن و دابەشكردنی _كۆبەرهەمی مامۆستا شێخ عبدالعزیز پاڕەزانی) مان ئەنجامداو تیایدا چەندین چالاكی بەڕێوەچون.
حسین شێخ نەجمەدین قەرەداغی سەرۆكی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بە كوردیوی ڕاگەیاند: سوپاس بۆ خودا پرۆژەی ( ناساندن و دابەشكردنی _كۆبەرهەمی مامۆستا شێخ عبدالعزیز پاڕەزانی) مان ئەنجامدا، كە بەرهەمی پرۆژەی هاوبەشی ھەردوو (ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی ) و (ڕێكخراوی خاڵ بۆ هزر و ڕۆشنبیری)بوو.
ووتیشی: ڕۆژی ٢٠٢٢/٦/٢٥ لە ھۆڵی رێكخراوی رابیتەی مرۆیی لەشاری سلێمانی ، لە مەراسیمێكدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لە ماۆستایانی ئاینی و كەسایەتی و نوسەران و خوێندكاران و بنەماڵە و هاوڕێیان و دۆستانی مامۆستای كۆچكردو ئامادەبون ، ڕێوڕەسمی ناساندن و دابەشكردنی (كۆبەرهەمی مامۆستا شێخ عبدالعزیز پاڕەزانی) بە سەركەوتویی ئەنجامدارا.
ئاماژەی بەوەشكرد: مەراسیمەكە بە خوێندنی چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستی پێكرد و پاشان وتەی ڕێكخراوی خاڵ لەلایەن م.تۆفیق كەریم پێشكەشكرا و دواتر وتەی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی لەلایەن بەندەوە پیشكەشكراو پاشان م.حمە سەعید حمە كەریم هاوڕێ و خوێندكاری مامۆستای خوالێخۆشبو باسێكی كورتی لە یادەوەریەكانی خۆی لەگەڵ مامۆستا پێشكەش ئامادەبوان كرد و دواتریش م.حسن شەمێرانی وەك خوێندكاری مامۆستای خوالێخۆشبو باسێكی كورتی لە یادەوەریەكانی خۆی لەگەڵ مامۆستا پێشكەش ئامادەبوان كرد.
ووتیشی: پاشان م.عبدالرحمن تاوەگۆزی پارچە شیعرێكی لەسەر كەسایەتی مامۆستا پیشكەشی ئامادەبوان كرد و پاشان م.نوری فارس حمە خان هاوڕێ و خوێندكاری مامۆستای خوالێخۆشبو باسێكی كورتی لە یادەوەریەكانی خۆی لەگەڵ مامۆستا پێشكەش ئامادەبوان كرد و كۆتا وتاری مەراسیمەكە لەلایەن م.ئومێد عبدالعزیز كوڕی مامۆستای خوالێخۆشبو پێشكەشی ئامادەبوانكرا كە لە مەراسیمەكەدا كۆمەڵێك لە دەستنوس و یادەوەریەكانی مامۆستای كۆچكردو نمایشكران و بە پێشكەشكردنی (كۆبەرهەمی مامۆستا عبدالعزیز پاڕەزانی ) و بەشیك لەبەرهەمەكانی (پرۆفیسۆر د.علی قەرەداغی ) بە ئامادەبوان ، كۆتایی بە مەراسیمەكە هات .