كوردیو
لە تاقیگەی کۆنترۆلی جۆری علوەکانی سلێمانی،دوای پشكنین دەركەوت بەكتریای كۆلێرا لەسەر سەوزەكانی سلێمانی گەشەی نەكردووە.
لە تاقیگەی کۆنترۆلی جۆری علوەکانی سلێمانی - کۆمپانیای هامسا بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەستان بە وەرگرتنی نموونەی سەوزە لە عەلوەی سلێمانی، لەو سەوزانەی کە بە شۆراوەیی و پاکێجکراوی دەفرۆشرێن و ئەوانەشی کە بە نەشۆراوەیی دەفرۆشرێن لە بازاردا.
دوای پشکنینەکان لە تاقیگەی کۆنتڕۆڵی جۆری عەلوەی سلێمانی دەرکەوت کە بەکتریای کۆلێرا لەسەر سەوزەکان گەشەی نەکردووە و ھیچ نیشانەیەکی کۆلێرایان لەسەر نیە.
بۆ دڵنیایی زیاتر، تاقیگەکە نموونەکانی برد بۆ بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و بەشی تاقیگەکان لەرێی ئامێری ( vitek)ەوە پشکنینیان بۆ کرد و پشتڕاستی پشکنینەکانیان كردووەتەوە کە خۆشبەختانە ھیچ گەشەیەکی بەکتریای کۆلێرا لەسەر سەوزەکان نیە.