خۆپیشاندان دەستیپێكرد ، داوای هەڵوەشاندنەوەى گرووپى G7 دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خۆپیشاندان دەستیپێكرد ، داوای هەڵوەشاندنەوەى گرووپى G7 دەكرێت

سەدان کەس بەشدارییان لەو خۆپیشاندانە کرد کە لە دژى لووتکەى سەرکردەکانى گرووپى G7 کە لە کۆشکى ئیلماو لە هەرێمى باڤاریا-ى ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

رێپێوانێک لە شارى گارمیچ-پارتنکریچن-ى نزیک کۆشکى ئیلماو لەلایەن دەستپێشخەریى " G7 لە ئیلماو رابگرن"وە بەڕێوەچوو.

لە کاتێکدا پۆلیس هەرێمى باڤاریا ئەوەى راگەیاند کە ٩٠٠ کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا کردووە، رێکخەرانى خۆپیشاندانەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە ژمارەى بەشداربووان هەزار کەسى تێپەڕاندووە.

پۆلیس باڤاریا، باسیان لەوەش کرد کە بەهۆى هەڵکردنى مەشخەڵى ئاگرەوە لە رێپێوانەکەدا ماوە ماوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە راگیراون.

خۆپیشاندەران، داواى سڕینەوەى قەرزى وڵاتە هەژارەکان و هەڵوەشاندنەوەى گرووپى G7 و پێدانى رۆڵێکى گرنگتر لە پرسە جیهانییەکاندا بە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن.

ئەوەى تێبینیکرا کە ژمارەى پۆلیسەکان زۆر لە ژمارەى خۆپیشاندەران زیاتر بوون و کەسێکیش بە بانگەشەى ئەوەى جنێوى بە بەرپرسانى پۆلیس داوە دەستگیر کرا.

رێپێوانەکە کە لەژێر رێکارێکى ئەمنیى تونددا بەڕێوەچوو لە وێستگەى شەمەندەفەرى گارمیچ-پارتنکریچن کۆتایىهات.

لەلایەکى دیکەوە، زیاتر لە ٣٠٠ ئۆکراینى درووشمى "قسە رووسیا راناوەستێنێت تەنها چەک دەیوەستێنێت"، "چەکى قورس بدەنە ئۆکراینا" و "ئێستا چەک بدەنە ئۆکراینا"یان بەرزکردبوویەوە و داواى هاوکارییان لە سەرکردەکانى گرووپى G7 کرد.

 

هه‌واڵی گرنگ