كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

كوردیو

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی،ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی پەڵەهەوری جیاجیا ، وە بوونی توزێکی سووک، لە سنووری شاری سڵیمانی و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و ئاستی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆل زیاتر دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت.

هاوكات، سبەینێ سێشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت،پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی رۆژی پێشوو.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

 

هەولێر : 36

سڵێمانی : 35

دهۆک : 36

کەرکوک : 39

هەڵەبجە : 39

سۆران : 37

راپەرین : 35

گەرمیان : 38

 

 

هه‌واڵی گرنگ