نرخی نەوت زیاتر دابەزی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 109 دۆلار و 08 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس، 107 دۆلار و 40 سەنت بوو.

 

بەهۆی سزاکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا بۆسەر کەرتی نەوت و غازی رووسیا، نیگەرانی لە کەمبوونەوەی خستنەبازاڕی نەوت دروست بووە. هەروەها سزا خستنە سەر ئەو ئامێرە تەکنەلۆجیانەی کە رووسیا بۆ بەرهەمهێنانی نەوت پێویستی پێیە، نیگەرانییەکانی زیاتر کردووە.

لە لایەکی دیکەوە ئەو سەردانەی بڕیارە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە مانگی تەمووزدا بۆ سعوودیە و وڵاتانی کەنداوی ئەنجامی بدات، کاریگەری لەسەر بازاڕ دروست کردووە.

پێشبینی دەکرێت کە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە (ئۆپیک +) لە مانگی ئابدا بڕیار لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بدەن.

جێی وەبیرهێنانەوەیە گروپی (ئۆپیک +) لە کۆتا کۆبوونەوەیدا بەپێچەوانەی ئەوەی پێشتر پێشبینی کرابوو، لە مانگەکانی تەمووز و ئابدا لە بری 432 هەزار بەرمیل، بڕیاریدا 648 هەزار بەرمیل، بەرهەم هێنانی نەوت زیاد بکات.

بڕیاریشە بۆ دووبارە گفتوگۆکردن لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی ئابدا، گرووپەکە لە 30ی حوزەیراندا کۆببێتەوە.

بە بڕوای پسپۆڕان، بەهۆی کەمی وەبەرهێنانی هەندێک لە وڵاتانی ئەندامی (ئۆپیک +) و لەدەستدانی توانای رووسیا بۆ خستنەبازاڕی نەوت. سەختە گرووپەکە بتوانێت ئامانجی خۆی لە زیادکردنی بەرهەمی مانگانەدا بەدەست بهێنێت.

 

هه‌واڵی گرنگ